2021-02-19   1689     
رۆژنامهنوسو چالاكوانه سزادراوهكانی بادینان
کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان ئاشكرای دهكهن كه "دەسەڵات لەژێر ھەڕەشەو ئەشکەنجەدا ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی سزادراوانی بادینان دەکات".
ئاوێنه: لهڕاگهیهندراوێكدا کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان دهڵێن، "بەداخەوە دەستەڵات بەرێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات، بۆ رای گشتیو ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیۆ لەژێر ھەرەشەو ئەشکەنجەدان کارێکی نایاساییو نا ئەخلاقیەو ئەم کارە رەتدهکەینهوهو ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاساییو حەقیقی نیە، ئێمەو خەڵک زیاتر توڕەو ئازار ئەدەنو دەستەڵات سومعەی خۆیانو ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەکات، بۆیە رێچارە ئازادکرنی زیندانیانو ئاشتەوایییە نەک ترسو تەحەدا لەگەڵ کەسانی مەدەنیو مافخواز."
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
تکایە بەم کارە زیاتر ئازارمان نەدەن خەلک تورەتر مەکەن
بۆ/ رای گشتی
دوای ئەوەی لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ بە بریارێکی نا داپەروەرانە پێنج لە کەسوکارەکانمان کە پێکدێن لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) کە روژنامەنۆس و چالاکوانی مەدەنی بوون بۆ ماوەی شەش سال زیندانیکران، لە کاتێکدا ھیچ بەلگەیەک لەسەر تومەتبارکردنیان نەبوو و لەو چەند مانگەی لە زیندان دابون ئەشکەنجەدراون و ھەرەشەی ژن و منالیان لێکرابوو، بێ بەشکرابون لەو مافەی پارێزەریان ھەبێت تا رۆژی دادگاییکردنیان.
بەداخەوە دەستەلات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات، بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە، ئێمە و خەلک زیاتر تورە و ئازار ئەدەن و دەستەلات سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەکات، بویە رێچارە ئازادکرنی زیندانیان و ئاشتەوایی یە نەک ترس و تەحەدا لەگەل کەسانی مەدەنی و مافخواز.
لە ھەمان کاتدا داواکارین لە نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراو و ناوەندە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، کونسول، بایلوزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ھەموو لایەک چاودێری پرۆسەکە بکەن و ھاوکاربن.
ھەرەھا تکا دەکەین دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بە ئازادکردنی کەسوکارەکانمان کە ھیچ تاوانێکیان نیە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێ و ئاوێک بکاتە بەم ئاگرەدا کە ھەموو لایەک لێی نارازییە، چونکە کەسوکارەکانمان بە ماددەی ١ی ژمارە ٢١ سزادراون لە کاتێکدا پێویست بوو بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە (١١) خۆپیشاندانەکان مامەلەیان لەگەل کردبا چۆنکە ئەوان کەسانی مەدەنی رەخنەگرو بێ چەکن بەپێ ماددەی (٣٢) دەستوری عێراق مافی ئازادی رادەربرینیان پێداوە، ھەروەھا داواکارین حکومەتی ھەرێمیش واز لە تەحەدا و فشارخستن بۆ سەر دەستەلاتی دادوەری بھێنێت و بە نیشتیمانییانە مامەلە بکات و مامۆستا (بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی) و (سلێمان کەمال، کارکەر، بەندەوار، جەمال، قارەمان) و ھاورێکانیان و ھەموو دەستگیرکراو و راگیراوەکانی دیکەش لە زینداندان ئازاد بکەن.
کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان
١٩/٢/٢٠٢١