وەزارەتی تەندروستی هەرێم رونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات
  2021-02-20       504       

وەزارەتی تەندروستی هەرێم جەختدەكاتەوە كە لە ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نییەو رەتیشیدەكاتەوە وەزیری تەندروستی لێدوانی دا بێت گوایە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.

ئاوێنە: د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لێرەوە بۆ هاوڵاتیان و رای گشتی روندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبوەو لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نییە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "هەر رێكارێك یان بڕیارێک هەبێت بەفەرمی رادەگەیەنرێت لەلایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەکرێتەوە."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونكردنەوە ...

چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.

لێرەوە بۆ هاوڵاتیان و رای گشتی روندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبوەو لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نییە.

هەر رێكارێك یان بڕیارێک هەبێت بەفەرمی رادەگەیەنرێت لە لایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×