ژنێكی كورد دوو مانگ دوای هاوسەرگیری كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
  2021-02-27       1700       

ژنێكی كوردی خەڵكی ورمێ لەرۆژهەڵاتی كوردستان، تەنها دوای دوومانگ لە پێكهێنانی ژیانی هاوبەش، كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 25ی شوباتی 2021 ، ژنێكی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵكی ورمێ بە ناوی "هیدیە نیك سیرەت" خۆی هەڵواسیوەو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تائێستاش هۆكاری خۆكوشتنی ئەم ژنە نەزانراوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆسێەكە ئاماژەیان بەوەكردووە، بنەماڵەی هیدیە سكاڵایان لە سەر بنەماڵەی هاوژینەكەی تۆمار كردووە.

هیدیە نیك سیرەت خەڵكی گوندی “جوجهی” ناوچەی سۆما و دانیشتووی گەڕەكی ئیسلام ئاوای ورمێ بووە و دوو مانگ پێش ژیانی هاوبەشی پێكهێناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×