پارێزگاری هەولێر خانویەک بۆ ئەو هونەرمەندە بەکرێ دەگرێت لەسەر شەقامەکان رۆژی دەکردەوە
  2021-03-01       568       
پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ پێشوازی لە گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێن کرد و بڕیاریدا خانویەکی بۆ بەکرێ بگرێت و مانگانە کرێی خانوەکەی لە دیوانی پارێزگا بۆبدرێت و بەشێک لە پێداویستیی و کەل و پەلی ناوماڵ و بەشە خوراکی پێویستی پێبدرێت، هاوکات بەڵێنیداوە چارەسەری نەخۆشی هاوژینەکەی بکات.

ئاوێنە: پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دوشەمە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لەگۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێن کرد و بەڵێنی پێدا گرفتەکانی بۆ چارەسەر بکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بۆ گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێن خانویەکی بۆ بەکرێ بگیرێت و مانگانە کرێی خانوەکەی لە دیوانی پارێزگا بۆبدرێت و بەشێک لە پێداویستیی و کەل و پەلی ناوماڵ و بەشە خوراکی پێویستی پێبدرێت.

سەبارەت بە نەخۆشی خێزانەکەشی پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێنی کردەوە هەرچی لە توانادابێت درێغی لێناکەن
سەبارەت بە نەخۆشی خێزانەکەشی پارێزگاری هەولێر، دڵنیایی گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر عوسمان حوسێنی کردەوە هەرچی لە توانادابێت بۆچارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی وەکو پارێزگای هەولێر درێغی لێناکەن.

ماوەی دو رۆژە عوسمان حسێن، گورانیبێژی میللی ناسراوی شاری هەولێر لەگەڵ خێزانەکەی بەهۆی خراپی دۆخی داراییان لەو خانوەی بەکرێ تێیدابون دەرکراون و شەوی رابردو لەسەر شەقامەکان رۆژیان کردەوە،، ئەو گۆرانیبێژە شەوی رابردوبە خەندان-ی راگەیاند، "من گۆرانبێژێکی ساڵی حەفتاکانی شاری قەڵا و منارەم و ئێستاش دۆخێک هاتوەتە پێش کە کرێی خانوم بۆ نادرێت و ئیش وکارم نیە، بۆیە ناچاربوم ئەو جادرەم هەڵبژارد کەبۆخۆم ژیانی تێدا بەڕێبکەم ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ساڵی رابردو و لەکەرەنتینەکەدا ئۆتۆمبێل و ماڵ و هەمو شتێکم هەبو، بەڵام خێزانم نەخۆشی دڵی هەیە و من هەرچیم هەبو لەسەر ئەوم دانا و لەسەر دو منداڵی هەتیوم دانا کەساڵی پار زاواکەم کۆچی دواییکرد".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×