بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، یادكردنەوەی راپەڕین بە كاركردن دەبێت بۆ بەرقەراركردنی حوكمڕانییەكی دروست و بەهاكانی راپەڕینیش بە كۆتاییهێنان بە ناعەدالەتی و گەندەڵی بەرزرادەگیرێن.
ئاوێنە: بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی 30 ساڵەی راپەڕینەوە، وتی"پێویسته له‌م یاده‌دا به‌هاکانی راپه‌ڕین به‌رز رابگیرێن به رێزگرتن له داخوازی و مافه‌کانی خه‌ڵک، به‌کۆتایهێنان به ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، پێویسته به کرده‌وه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هه‌مو ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیەته‌کان بێت و خزمه‌تکردنی هاووڵاتیان و به‌رجه‌سته‌کردنی به‌ها نیشتمانییه راسته‌قینه‌کان بکرێنه پێوه‌ری کارکردن."
ئەوەشی خستۆتەڕو"یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه به‌وه ده‌کرێت که کاربکه‌ین بۆ به‌رقه‌رارکردنی حوکمڕانییه‌کی دروست به ئاڕاسته‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان دور له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌رته‌سک و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران به کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگای به‌شداری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و له‌به‌رچاوگرتنی داخوازییه ره‌واکانیان."