چەند قاچاخچیەکی کورد لە ئیتاڵیا دەستگیرکران
  2021-03-06       411       

پۆلسی ئیتاڵیا 7 کوردی دەستگیرکرد کە تۆمەتی قاچاخچییەتیان دراوەتە پاڵ و بەوە تۆمەتبارکراون خەڵکیان لە هەرێمی کوردستانەوە ڕاکێشاوە بۆ ئیتاڵیا.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە میدیای ئیتاڵیا لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی دادوەرییەوە بڵاویانکردەوە، دوێنێ هەینی 5ی ئازار، پۆلیسی ئیتاڵیا گرووپێکی لە باکووری وڵات دەستگیرکردووە کە کوردی باشووری کوردستان بوون و یارمەتی کوردی دانیشتووی باشووری کوردستانیان داوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

پۆلیسی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، ئەو گرووپە بە چەند شێوەیەک یارمەتی کوردانی باشووری کوردستانیان داوە بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەوانەش دابینکردنی دۆکیومێنتی ساختە بۆیان لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێکی زۆر پارەدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا 7 هاوڵاتیی کورد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، پێنج کەسیان گوێزراونەتەوە بۆ زیندان و دووانیشیان لە ماڵەکانیان دەستبەسەرن.
یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە پەیوەندی هەبووە لەگەڵ کەسێکی سوری کە رۆڵی لە هێرشەکەی رۆژی 15ی ئەیلولی 2017 لە لەندەن هەبوو کە تێیدا 30 کەس برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×