پارێزگاری هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات كه‌ پاپا گەیشت وێنەیەکی جوان و سەردەمیانە نیشان بدەن
  2021-03-06       712       

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگای کەرکوک و موسڵدا بە داخراوی دەمێننەوە و داواش لە هاوڵاتیانی هەولێر دەکات، کە سبەینێ پاپا گەیشتە هەولێر هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وێنەیەکی جوان و سەردەمیانەی هەولێری پایتەخت نیشانی جیهان بدەن.  

لەڕاگەیندراوێکدا نوسینەگەی پارێزگاری هەولێر (شەممە 6ی ئاداری 2021) ڕایگەیاند، " ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێنەوە.   "  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە.  "  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×