"دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق زۆر مەترسیدارە"
  2021-03-07       883       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق زۆر مەترسیدارە و كوتلە سیاسیەكانیش پێی رازی بون.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە نەدا شاكر جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی و  ئابوریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە: دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق زۆر مەترسیدارە، ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئابورییەكەمان دەوڵەمەندە بە نەوت و سەرچاوەیەكی ئابوریی مرۆیی زۆر گەورەمان هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: عێراق پێویستی بە دابەزاندنی نرخی دراوەكەی نییە، هەروەها ئابوریی عێراق یەكلایەنەیە و هەمەچەشن نییە و پشت بە هاوردە دەبەستین، بەپێچەوانەی ئەو دەوڵەتانەوە كە ئابوریان هەمەچەشنە و زیان ناكەن بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بۆ نمونە توركیا كاتێك نرخی دۆلار بەرزبویەوە هاوڵاتی سادە زیانی نەكرد.

ئەوەشی خستۆتەروو: لە دانیشتنێكی تایبەتدا 32 پەرلەمانتار ئامادەبون بۆ گفتوگۆكردن لە هۆكارەكانی دابەزاندنی نرخی دینار و سیاسەتی دارایی، كوتلە سیاسیەكان ڕازیبون و واژۆیان لەسەر بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×