كاوە محەمەد: عیبرەت لەجێبەجێكردنی یاسای بودجەدایە
  2021-04-01       323       

ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق دەڵێت : تاكە دەستكەوت ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم پابەندی جێبەجێكردنی یاساكە بێت.

ئاوێنه‌: كاوە محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق دەڵێت، دوێنێ شەو دەنگ لەسەر یاسای بودجەی (٢٠٢١) درا، مادەی (١١) ی تایبەت بە بەشە بودجەی هەرێم بەو دەقەوە تێپەڕێنرا كە وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە شیعیەكان لەسەری رێككەوتبوون، تەنانەت ئەو زیادەیەشیان قبوڵكرد كە رێگە لەسیستمی بڕین دەگرێت و ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبوو، بەغداش هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت.

وتیشی، یاساكە بە هەموو كەموكوڕیەكانیەوە دڵخوازی حكومەتی هەرێم بووە و تاكە دەستكەوت ئەوە دەبێت كە حكومەتی هەرێم پابەندی جێبەجێكردنی یاساكە بێت.

ڕاشیگەیاند، لەدانیشتنەكەی دوێنێ شەویشدا توانیمان سەركەوتووانە كار بۆ پەسندكردنی مادەی تایبەت بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیبرەت لەجێبەحێكردنی یاساكە و كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچەدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×