محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،
رایگەیاند، له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا هه‌ندێك خۆیان كردوه به پاڵه‌وان، هەر
كەسێك رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای كردبێت كارێكی زۆر باشی نەكردوە.
ئاوێنە: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ئەمشەو پێنجشەممە، له لێدوانێكدا بۆ میدیای
رەسمی حزبەكەی، رایگه‌یاند له یاسای بودجه‌دا هه‌رچی عێراق داوای كردوه جێه‌جیكراوه
و بودجه‌ی كورد كه‌مكراوته‌وه.
وتیشی"له بودجه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به‌سه‌ر كوردا سه‌پێنراوه و ئه‌و
پاره‌یەی كه حكومه‌تی عێراق دایناوه بۆ هه‌رێم به‌شی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران
ناكات."
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد "كورد ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌یدات
به سۆمۆ له‌وه‌ش زیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی كراوه كاتییه‌و دریژخایه‌ن نییه، هه‌مو
شته‌كان به قازانجی كورد نییه‌و له قازانجی حكومه‌تی عێراقه، حكومه‌تی هه‌رێم،
عێراق چی پێوتوه هه‌موی داوەتێ و نیوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وتی داوه‌تێ
به‌رامبه‌ر به شتێك كه ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابوری بكات."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هه‌ندێك له به‌غدا خۆیان كردوه به پاڵه‌وان و هه‌ریه‌كه
له‌لایه‌كه‌وه ده‌ڵێت من كردم، هه‌ر كامیان كردویانه زۆر باشیان نه‌كردوه، ڕه‌نگه
بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی باش بێت."
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی"كورد ده‌بێت ماڵی خۆی ڕێكبخات و داهاته‌كان
كۆبكاته‌وه ئه‌و كاته پێویستی به به‌غدا نابێت و به‌غدا خۆی دێت له‌گه‌ڵیدا ڕێكده‌كه‌وێت."