رونكردنەوەی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی "هەڵمەتی دەستگیركردنی هاوڕەگەزخوازەكان"
  2021-04-02       576       

لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵەتی هەڵمەتی دەستگیركردنی كەسانی هاوڕەگەز خواز لە شارەكە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردو هێزەكانیان هەڵمەتێكیان بۆ نەهێشتنی دیاردەی "لەشفرۆشی" لە یەكێك لە ناوچەكانی سلێمانی دەستپێكردوە ئەوەش لەسەر داوای زۆرێك لەهاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەو ئامانجی هەڵمەتەكەیان هیچ توێژو چینێك نەبوە.

ئاوێنە: شەوی رابردو، هەندێك لە میدیاكان هەواڵی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی "دەستگیركردنی هاوڕەگەزخوازان"یان لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە رونكردنەوەیەكدا وتی"شە‌وی رابردو، ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان دە‌ستپێكرد بۆ نە‌ھێشتنی دیاردە‌ی لە‌شفرۆشی لە‌ یە‌كێك لە‌ناوچە‌كانی سلێمانی لە‌سە‌ر داوای زۆرێك لە‌ ھاوڵاتیانی ئە‌و گە‌ڕە‌كە‌ی كە‌ دیاردە‌‌كە‌ی تێدا زۆر بوبو و ببوە‌ ھۆی بێزاركردنیان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە‌ش وە‌ك پیشە و ئە‌ركی ھە‌میشە‌ییمان و لە‌پێناو سە‌قامگيرى و چونە‌ بە‌دە‌م داواكاری ھاوڵاتیان، ھێزە‌كانمان  ھە‌ڵمە‌تێكیان ئە‌نجامدا تە‌نھا بۆ نە‌ھێشتنی ئە‌و دیاردە‌یە‌و مە‌بە‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی تر نە‌بوە‌ بۆ ئاگاداری ھە‌مو لایە‌ك."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×