پارێزگاری موسەننا بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دهكات واژۆ لەسەر پەسەندکرنی بودجە نەکات و دووبارە بیگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان، باسی لهوهش كروه، یاساکە مافی وانەبێژە بەخوڕاییەکانی پێشێل کردووە.
ئاوێنه: ئهمڕۆ شهممه 3ی نیسانی 2021 بەگوێرەی نوسراوێک، ئەحمەد مەنفی جۆدە، پارێزگاری موسەننا (سەماوە) لە باشوری عێراق داوای لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقی کردووە، یاسای بودجە جارێکی دیکە بەگەڕێنێتەوە پەرلەمانی عێراق و واژۆی لەسەرنەکات".
پارێزگاری سەماوە هۆکارەکای گەڕاندووەتەوە بۆنەبوونی دادپەروەری لەدابینکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژە بە خۆڕاییەکانی پارێزگاکەی کەبەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 315 بۆساڵی 2019 جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەبێت شایستە داراییەکانی ئەو وانە بێژانە دابین بکرێت بەبێ ئەوەی جۆقی گرێبەستەکانیان ڕەچاو بکرێت".