سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند، په‌سندکردنى بودجه‌ى (2021) هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان و راشیگه‌یاند:" له‌هاوڵاتیان زیاتر به‌په‌رۆشین لێبرینى موچه نه‌هێڵین".
ئاوێنه: کاتژمێر 12:30 خوله‌کى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا وتی: "ئێمه پابه‌ندبوونى خۆمان به حکومه‌تى فیدراڵى راده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕێش ده‌که‌ین حکومه‌تى فیدراڵى پابه‌ندى خۆیان به پشکى هه‌رێمى کوردستان رابگه‌یه‌نن و بودجه‌ى مانگه‌کانى یه‌ک و دوو و سێ ره‌وانه بکات".
هه‌روه‌ها وتیشی: "داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین، ئه‌و سێ مانگه‌ى که رۆیشتووه مه‌قاسه بکرێت، بزانرێت کێ چه‌ندى ده‌که‌وێته سه‌ر، ئێمه له پێش چاوى راى گشتى عێراقى و کوردستانى و جیهانى ده‌ڵێین حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه هه‌موو پابه‌ندییه‌کانى خۆى جێبه‌جێ بکات".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى فیدراڵى مولزه‌مه به جێبه‌جێکردنى ناردنى شایسته داراییه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌ستکه‌وتێکه بۆ هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان و عێراق.
مه‌سرور بارزانى هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسى و په‌رله‌مانتارانه ده‌کات،که باسى مووچه ده‌که‌ن به‌بێ لێبڕین، وتى:"دڵنیابن حکومه‌ت زیاتر له‌وان دڵسۆزه بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕێن نه‌مێنێت، نامانه‌وێت که‌س بڵێت داهات نییه و مووچه که‌مه، ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین ئه‌مه روونبکه‌ینه‌وه، ئێمه سێ داهاتى سه‌ره‌کیمان هه‌یه، داهاتى به‌غدا و نه‌وتى و نانه‌وتی، به‌ڵام قه‌رز و ئیلتیزاماتى دیکه‌ى له‌سه‌ره. قه‌رزى بانک و 250 هه‌زار بۆ سۆمۆ و نیوه‌ى داهاتى نانه‌وتى بۆ حکومه‌تى فیدراڵى ده‌بێت، پێویسته به‌راورد بکرێت لێره داهات چه‌نده و چه‌ند ده‌درێته حکومه‌تى فیدراڵى و ئه‌وانیش چه‌ند ده‌نێرن".
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم کارى کردووه له‌سه‌ر چاکسازى و داهاتى زیادیکردووه، به‌ڵام دوو هۆکار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى داهات هه‌بووه، ئه‌وانیش په‌تاى کۆرۆنا و داته‌پینى ئابوورى جیهان و ناوچه‌که بووه، وتى:"له هه‌ندێک خاڵه سنوورییه‌کان به شێوه‌یه‌کى رێک و پێک کاره‌کان رێکخراون، ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش که ماون هه‌موو فشارێک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رێکبخرێنه‌وه و به گوێره‌ى رێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم کار بکه‌ن".
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: "پێشتر مه‌ترسى له‌سه‌ر کڕیارانى نه‌وتى هه‌رێم هه‌بوو له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین و ئه‌و مه‌ترسیانه نامێنن و ده‌توانین گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن".