له‌ هه‌رێمی كوردستان توشبوان و مردوان بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
  2021-04-07       875       

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 11532 (یانزە هەزار و پێنجسەد و سی و دو) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 1217 (هەزار و دوسەدو حەڤدە) توشبو کۆرۆنا تۆمارکراون  و 408 توشبو چاکبونەتەوە و 13 توشبوش مردون.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە دوێنێوە  11532 (یانزە هەزار و پێنجسەد و سی و دو) پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە 3618 (سێ هەزار و شەشسەدو هەژدە) پشکنین لە هەولێر، 3460 (سێ هەزار و چوارسەدو شەست) پشکنین لە سلێمانی، 3726 (سێ هەزار و حەوتسەدو بیست و شەش) پشکنین لە دهۆک، 571 (پێنجسەدو حەفتاو یەک) 157 (سەدو حەفتاو حەوت) پشکنین لە راپەڕین بون. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، 1217 (هەزار و دوسەدو حەڤدە) توشبو کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 270 لە هەولێر، 373 لە سلێمانی، 503 لە هەڵەبجە، 67 لە گەرمیان و چوار توشبو لە راپەڕین بون، 408 (چوارسەدو هەشت) توشبو چاکبونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە، کە 85 لە هەولێر، 78 لە سلێمانی، 245 لە دهۆک بون.

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، 13 توشبوی کۆرۆنا مردون، 5 کەس لە هەولێر، 3 کەس لە سلێمانی، 5 کەس لە دهۆک بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×