2021-04-08   1067     
میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، له قه‌زاى که‌لار و ناحیه‌یه‌کى سه‌ر به‌و قه‌زایه زه‌وى به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفال دابه‌شده‌کرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، به‌پێى فه‌رمانێک که واژۆى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به ته‌رخانکردنى پارچه زه‌وى نیشته‌جێبوون له سنورى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که خۆى له پێنج هه‌زار و 69 پارچه زه‌ویدا ده‌بینێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زیاتر له 950 پارچه زه‌وى له که‌لار به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفالدا دابه‌شبکرێت.
هاوکات بڕیاردراوه به تاپۆکردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى ناحیه‌ى رزگاری، که له پێشووتردا ژماره‌ى ھه‌واییان پێ درابوو که ژماره‌یان بریتییه له 427 پارچه زه‌ویه.