فڕۆكەخانەی هەولێر: قەدەغەی هاتوچۆ ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە كە گەشتیان هەیە
  2021-04-08       489       

فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكەیان بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوامن و قەدەغەی هاتوچۆ ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە كە گەشتیان هەیە.

ئاوێنە: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەینەوە کەوا گەشتەکان لە فرۆکەخانەكەمان بەشێوەی ئاسایی بەردەوامن و گەشتەکان لە کاتی دیاریكراوی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە قەدەغەی هاتوچۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن یاخود ئەوانەی کە دەگەرێنەوە ناگرێتەوە.

فڕۆكەخانەكە داوایكردوە كە ئەوانەی گەشت دەكەن لە کاتی دیاریکراوی گەشتەکەیاندا لە فرۆکەخانە ئامادەبن و لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا بە هەبونی تیکتی گەشتکردن رێگە پێدراو دەبن لە هاتوچۆ کردن بۆ فرۆکەخانە.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆ چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە هەولێر و دهۆك پابەندبون بە قەدەغەوە لە ئاستێكی بەرزدایە، بەڵام لە سلێمانی بەشێكی لە هاولاتیان پابەندی بڕیارەكە نین و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاولاتیان لە بەشێكی شەقامەكانی سلێمانی هاوشێوەی شەوانی دیكەیە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×