لەسەر هێنانی ئاژەڵ بە قاچاغ؛ سکاڵا لەسەر بەرپرسێک تۆماردەکرێت
  2021-04-11       457       
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی و قاچاغ و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشیدا تێپەڕدەکرێت، بۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر بەرپرسی گومرگی فیشخابور تۆماردەکات.

ئاوێنە: عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، سکاڵای یاسازی دژی بەرپرسی گومرگی فیشخابور تۆماردەکات، بەهۆی ئەوەی "رۆژانە پێنج ھەزار ئاژەڵی سوری بە نایاسایی و قاچاغ و بەبێ گومرگ لە فیشاخبورەوە دەھێندرێتە ھەرێمی کوردستان و بەسەرجەم بازگەکانی ئاسایشی دا تێپەڕدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، قازانجی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لە ڕۆژێکدا 125000 (سەدو بیست و پێنج) ھەزار دۆلارە، بەھۆی قازانجی ئەم دەسەڵاتدارانە ھەزاران ئاژەڵدار توشی مایەپوچ دەبێت و بەرھەمی ناوخۆ لەنێو دەچێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردوە، "ئەم قاچاغچێتیە کاریگەری گەورەی لەسەر ھەرزانکردنی نرخی گۆشت نیە، چونکە پێش ھاتنی ئاژەڵی قاچاخ کیلۆیەک گۆشت لە مەیدانی ئاژەڵان 4750 دینار بوەو ئێستا تەنیا 500 دینار دابەزیوە، ئەم ئاژەڵانە بەبێ پشکنین و کەرەنتینە داخڵدەکرێن و گۆشتەکەش بۆنێکی ناخۆشی ھەیەو مەترسی تەندروستی دروستدەکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×