سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌رێم باشترین په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت و سوپاسی پشتیوانی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد و بارودۆخی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌بییان تاوتویى كرد.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌گرنگ ناوبردوه و وتیشى، هه‌رێم پێشكه‌وتنێكی ئابوری به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه و مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانی عه‌ره‌بیه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا، به‌تایبه‌تی له بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا .
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی پشتیوانی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد و هیوای خواست كۆمكاری عه‌ره‌بی، ڕۆڵێكى گرنگ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق بگێڕێت، جه‌ختیشی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان، خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت