2021-04-15   341     
تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ڕویدا، تیمە ئەمنییەكان و بەرگری شارستانی گەیشتووەنەتە شوێنی ڕوداوەكە.
ئاوێنه: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادار کراونەتەوە کە روداوێکی تەقینەوە لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن رویداوە و لەئێستادا هۆکار و زیانەکان نازانرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سامان نادر بەڕێوه‌ری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ته‌ندروستى ژماره (122) ڕایگه‌یاند، " زانیاری‌یان لەبارەی تەقینەوەكەوە پێگەیشتووە و تیمەكانیان ڕەوانەی شوێنی ڕوداو كردووە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "تائێستا ئه‌وه‌نده‌ى تیمه‌كانمان چونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه بۆمان ئاشكرابوه بەو هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى كارگه‌یه‌وه کەسێک گیانی لەدەستداوه‌و سیانى دیكه‌ش بریندارن كه برینى سه‌رجه‌میان زۆر سه‌خته".
سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان عه‌ره‌بن‌و له‌و كارگه‌یه كرێكاریان كردوه كه ئه‌و كارگه‌یه‌ش ئاسن‌و پارچه‌ى ئاسن كۆده‌كاته‌وه‌و دواتر ده‌یتوێنێته‌وه‌و ده‌یكات به‌شیش بیناسازیی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كارگه‌یه ئاسن‌و پارچه ئاسن كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یتوێنێته‌وه، هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوه كه چه‌ند گوله تۆپێك به‌بێ ئه‌وه‌ى پوچه‌ڵبكرێنه‌وه، هه‌وڵدراوه كۆبكرێنه‌وه‌و ئاماده‌بكرێن بۆ تواندنه‌وه‌و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه.