بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هاتنی ڤاكسین بەهەمو جۆرەكانی بەردەوام دەبێت
  2021-04-18       567       

د. رەھێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم. رایگەیاند، هاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە هەمو جۆرەكانی بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە جۆری فایزەر.

ئاوێنە: د. رەهێڵ فەرەیدون، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"مژدە بە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەدەین کە ھاتنی ڤاکسین بە ھەمو جۆرەکانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە جۆری (ڤایزەر) بە شێوەیەک کە حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشکی ھەرێمی کوردستان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکات."

دڵنیاییشی داوە بە هاوڵاتیان كە "پێویست بە دودڵی و دڵەراوکێ ناکات و بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×