بەمەبەستی کارئاسانی
بۆ خویندکاران و رێگریکردن لە گزی, وەزارەتی پەروەردە چەند گۆرانکارییەکی لە فۆرمی
"سۆما"ی تاقیكردنهوهكاندا کردوە.
ئاوێنه: کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان لە
وەزارەتی پەروەرەدەی هەرێمی کوردستان بهمیدیای یهكێتی راگەیاند، چەند گۆرانکارییەک بەسەر فۆرمی "سۆما"ی
تاقیکردنەوەکانی خوێندکاراندا هاتوە بەمەبەستی ئەوەی توشی هەڵە نەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
چەند کارێکی ترمان کردوە بۆ ئەوەی رێگری لە گزی بکەین و ئەویش دانانی پەنجەمۆری خوێندکارە
لەسەر فۆرمی "سۆما" و پێشتریش پەنجە مۆری خوێندکارەکە وەردەگیرێت و بەو شێوەیەش
هیچ رێگایەک نامێنێتەوە بۆ گؤڕینەوەی فۆرمەکان.