كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق
كۆتایی هات و وه‌فدی هه‌ردو لا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان
خسته‌ڕو. جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه كۆبونه‌وه‌كه "باش و سه‌ركه‌وتو"
بوه.
ئاوێنه: له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا د.عه‌لی سندی،
وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی
فراوانی ئابوری و بازرگانی بوه و تا راده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتو بوه.
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوه به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابوریی حكومه‌تی فیدڕاڵ كه ئه‌مجاره هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمیش تیایدا به‌شداربوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه
كه ده‌كرێت حكومه‌تی به‌غدا چه‌ند ئۆفیسێكی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه ئه‌وه‌ش
به مه‌به‌ستی زیاتر هه‌ماهه‌نگی كردن له‌نێوان یه‌كتردا.
وتیشی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستخۆشیی له وه‌فدی حكومه‌تی
فیدڕاڵ كرد بۆ سازكردنی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایه‌ت دوای
بونی كێشه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ی رابردودا.