شۆڕش حاجی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتمانیدا دوا بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی
كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت داوه‌و بڕیاره‌كه‌شیان داوه‌ته لیژنه‌ی دانوستانكاری
بزوتنه‌وه‌كه‌و هه‌روه‌ها بڕیاریشیان له‌سه‌ر شێوازی دیاریكردنی كاندیده‌كانی
گۆڕان بۆ ئه‌و پۆستانه داوه كه به‌ر بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ون له‌كابینه‌ی نوێ‌دا.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شۆڕش حاجی، وته‌بێژی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕو.
هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه كۆبونه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی
ئاسایی جڤاتی نیشتمانی بو. دوای ئه‌وه‌ی كه دوێنێ كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی كرا‌و
راسپارده‌كانی درا به جڤاتی نیشتمانی.
وتیشی"له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باسی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و
ناوچه‌كه كرا‌و پڕۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ كرا‌و هه‌لومه‌رجی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌ت
تاوتوێ كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ میدیا گرنگه، دو خاڵی كۆبونه‌وه‌كه بو. یه‌كێكیان
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یاخود دوا بڕیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه سه‌باره‌ت
به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، خاڵی دوه‌م دیاریكردنی كاندیده‌كانی گۆڕانه بۆ ئه‌و
پۆستانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانن له‌حكومه‌ت له‌ئه‌گه‌ری به‌رشداریكردنماندا."
سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌كه‌م شۆڕش حاجی باسی له‌وه كرد كه هه‌فته‌ی رابردو
دور له‌چاوی میدیاكان وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان و پارتی كۆبونه‌وه‌ته‌وه‌و وتی"
له‌به‌ر رۆشنایی گفتوگۆكانی هه‌فته‌ی رابردوی نێوان پارتی و گۆڕان، ئه‌مڕۆ جڤاتی
نیشتمانی به‌رپرسیارانه تاوتوێی هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی پێكهێنانی
كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بڕیاری جڤاتی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان درا به وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان، له‌ئه‌گه‌ری دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌فدی
پارتی، وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان، بڕیاری جڤاتی نیشتمانیان له‌لایه."
به‌ڵام شۆڕش حاجی بڕیاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
سه‌باره‌ت به خاڵی دوه‌میش، وتی"له‌ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان له‌حكومه‌تدا بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانمان بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی
ئێمه‌ن، تاوتوێی میكانیزمه‌كانمان كرد‌و بڕیارمان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان و ئه‌و نه‌خشه‌یه
دا بۆ دیاریكردنی باشترین كاندید، به‌شێوازێك كه ئه‌و كاندیدانه‌مان پابه‌ندی به‌رنامه‌و
بڕیاری سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بن و راستگۆبن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه بزتنه‌وه‌ی
گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردن داویه‌تی به خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ش دوا خاڵمان له‌سه‌ر
پیته‌كان دانا بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر دیاریكردنی كۆتاییان."