هێزەکانی گەریلا لە زۆر شوێنەوە بۆ ئەوەی بەشداریی لە هەڵمەتی دژ بە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دا بکەن، بەرەو بەرەکانی شەڕ بەڕێکەوتوون. وێنەی چەند گەریلایەک بڵاوكرایهوه، کە ئێستا لە بەرەی شەڕدان. ئاوێنه: سوپای توركیا لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە دژی ناوچەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی داگیرکەریی دەستپێکردووە، هێزەکانی گەریلا لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییە “هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس” و “هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور”یان دەستپێکردوە. وێنەی بەشێک لەو گەریلایانە، کە بەشداری ئەو هەڵمەتانە بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کامێرای ئاژانسی فورات تۆمار کراوە.