هەپەگە كوشتنی ١٤ سه‌ربازی سوپای توركیای ڕاگەیاند
  2021-04-28       382       

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە،  كوژرانی ١٤ داگیرکەری ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆسدا.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و وەڵامدانەوەی هێرشەکان لەلایەن گەریلاوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە”هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “کات کاتی ئازادییە”دا دەستیپێکردوە و بە بوێرییەکی گەورە و ڕۆحی ئاپۆیی، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بە چالاکیی بەهێز، بەردەوامە.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە”هێزەکانمان لە بەرگریی ئاسمانیی(شەهید دەلال)، لە ٢٨ی نیسان کاتژمێر ٨:٤٥ خولەک لە ناوچەی ئامێدیی باشووری کوردستان، لەدژی بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شارەدێی کانی ماسیی چالاکییەکیان ئەنجامدا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان داگیرکەرانیان بۆردوومان کرد و چالاکییەکە سەرکەوتوو بوو”.  

هەپەگە زانیاریی بەرفراوانی لەسەر ئەو چالاکییانە خستوەتەڕوو، کە لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆس-دا ئەنجام دراون و گورزی قورس لە داگیرکەران دراون:

-کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک، لە گۆڕەپانی مام ڕەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین، لەدژی گروپێکی داگیرکەر لەسەر گردی شەهید مونزور چالاکییمان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو داگیرکەر سزادران.

-٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی مام ڕەشۆ لە هەرێمی ئاڤاشین لە گروپێکی داگیرکەر درا لەسەر گردی شەهید مونزور، لە چالاکییەشدا داگیرکەرێک سزادرا و دو وداگیرکەریش بریندار کرا.

-لە ٢٦ی نیسان کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران، کە هەوڵیان دەدا لە گردی شەهید سەردار دار ببڕن و جێگیر ببن، چالاکیی ئەنجام درا، لەوێ دوو داگیرکەر سزادران، بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دووژمن زیاترن.
-لە ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک و ١٦:٣٠ خولەک لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید سەردار لە هەرێمی ئاڤاشین بە کاتیۆشا چالاکیی ئەنجامدرا، لە هەردوو چالاکییەکەدا داگیرکەر سزادرا و سیان یدیکەش برینداربوون.
-لە ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی مام ڕەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین لە گروپێک داگیرکەر درا لە گردی شەهید مونزور.
-لە ٢٦ی نیسان  کاتژمێر ١٦:٣٠ لە دژی داگیرکەران لە سەر گردی شەهید سەردار  لە هەرێمی ئاڤاشین چالاکییەکی بەهێز ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراوەکان نەزاندراوە.
-لە ٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٤:٠٠دا لە گۆڕەپانی مام ڕەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین لە دژی ئەو داگیرکەرانەی، کە دەیانویست بکەونە ناو سەنگەرەکانی گەریلا، بە تاکتیکی تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا، سێ داگیرکەر سزادران.
-لە ٢٦ی نیسان لەسەر گردی قەڵا بێدوێی هەرێمی زاپ، لەدژی داگیرکەران لەکاتژمێر ٠٧:٠٠ هەتاکو ١٧:٠٠ لەسەریەک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییانەدا کوژرانی پێنج داگیرکەر پشتڕاست کرایەوە، بەڵام ژمارەکە زۆرتر لەوەیە.
-دوای ئەو چالاکییانە سوپای تورک ناوچەکەی بەخەستی بۆردوومانکرد، ئێوارەش کوژراو و بریندارەکانی خۆی لەڕێگەی هێلیکۆپتەروە گواستەوە.
-٢٧ی نیسان کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی خەرگۆلێ-ی زاپ بە هاوەن چالاکیی ئەنجامدرا.
‘هێرشی ئاسمانی’
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بێوچان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان دەکەن، زانیاری ورد بەم شێوەیە:
٢٧ نیسان کاتژمێر ١١:٠٠ گۆڕەپانی کەنیشکای هەرێمی زاپ بۆدروومانکرا.
٢٧ی نیسان کاتژمێر١٦:٣٠ گۆڕەپانی پیتی تی و گۆڕەپانی شەهید شاهینی هەرێمی زاپ بۆردوومانکرا.
٢٧ی نیسان لە کاتژێر ١٦:٣٠ خولەک گۆڕەپانی ئاراس فارس و مام ڕەشۆی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا. هەمان گۆڕەپان لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢١:٠٠- ٠٠:٠٠ بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانکرا.
٢٧ی نیسان کاتژمێر ٢١:٣٠ گۆڕەپانی شۆکێی ناوچەی ئاڤاشین بۆردوومانکرا.
لەو بۆردوومانانەدا هیچ زیانیک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×