2021-04-30   469     
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌ت چاودێریی ڕێژه‌ی ھێنانی ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی بكات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه.
ئاوێنه: ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا، به‌بۆنه‌ی 1ی ئایاری ڕۆژی جیهانیی كرێكارانه‌وه رایگه‌یاند، "پاڵپشتیی ته‌واوی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ كرێكاران و ده‌ستی كاری ناوخۆیی، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت چاودێریی ڕێژه‌ی ھێنانی ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی بكات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، به‌جۆرێك كار نه‌كاته سه‌ر بژێوی و كاری كرێكارانی ناوخۆیی، ھه‌روه‌ھا یاساكانی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ھه‌مو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكات".
راشیگه‌یاند، "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای پشتیوانیمان له‌ھه‌مو داخوازییه ڕه‌واكانی كرێكاران، ھاوكات داكۆكیكاری خه‌باتی ڕێكخراوه‌ییان ده‌بین له‌سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانیاندا، له‌پێناو فه‌راھه‌مكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی ئاسوده‌تر بۆیان و دابینكردنی بیمه‌و خانانه‌نشینكردنیان له‌دوای ته‌مه‌نی یاسایی كاركردن".
رێواز فایه‌ق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌رله‌مانی كوردستان زه‌مینه‌ی ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی ھه‌ر پێشنیازه‌یاساو ھه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی نوێی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌گۆڕانكاری له‌ماف و داخوازییه‌كانی كرێكاران بكات به‌ره‌و ژیانێكی شایسته تر".