قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران درێژكرایەوە
  2021-05-05       385       

دەروازەی باشماخ رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 16 رۆژی دیكە درێژكرایەوە.

ئاوێنە: ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا وتی"بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە لەئەمڕۆ ڕێکەوتی (5/ئایار/2021) بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە."

پێشتر لە رێکەوتی 25/شوببات/2021 بەبڕیاری ئێران و لەپێناو ڕێگریکردن لەزیاتر بڵاوبونەوەو تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە، ئەم بڕیارە دراوەو بەچەند قۆناغێک چەندجارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوەو دوایین نوێکردنەوەش لەئەمڕۆوە چۆتە بواری جێبەجێکردن و تا (2021/5/21) بەرامبەر رێگە بەهاتوچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لەیەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن ڕێگەپێدراودەبن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×