بزوتنەوەی ئیسلامی بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات
  2021-05-06       444       

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بایكۆت دەكەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی جاری پێشو نەیانتوانیوە پارێزگاری لە دەنگی هاوڵاتیان بكەن.

ئاوێنە:عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "لەبەر ئەوەی جاری پێشو نەمانتوانی پارێزگاری لە دەنگی هاوڵاتیان بكەین، بۆیه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ین."

وتیشی: "بەداخەوە ئەو حزبانەی كە لەسەر تەلەفزیۆن ئەو هەمو بانگەشە گەورە گەورانە دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەو حزبەی خۆیان پێیان دەوت گەندەڵ دەستدەخەنە ناو دەستیەوە بۆ بەدەستهێنانی كورسییەك."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "لە ئێستادا نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردن رونەو دیارەو پۆستەكانیش دیاریكراوە."

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×