مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕواننە بڕیاری
دادگای تەمیز لەبارەی پەسەندكردنی سزای ناعدیلانەی سەر چالاكوان و رۆژنامەنوسانی
بادینان. داواش لە سەرۆکی ھەرێم دەكات لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات.
دەشڵێت: تۆمەتباركردنی وڵاتانی دۆست بە ناڕەواو نیگەرانكردنیان خزمەت بە
بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان ناكات.
ئاوێنە: مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا
وتی"مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە
بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و
رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر
سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم
و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت."
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستۆتەڕو"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای
ئەوەی لەرێگای کەناڵە رەسمیە جۆراوجۆرەکانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەڕخستوە بۆ لابردنی
سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیراوەکانی بادینان، لەھەمان کاتدا داوا دەکات بەرێز سەرۆکی
ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربێنێ و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان
دەربکات، هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکەو سه‌ربه‌خۆیی
ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت. هه‌روه‌ها پێشوازی له هه‌ر
پارت و لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی
یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جەختیش دەکاتەوە، ئەزمونی
ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان، پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبوە و
ھەیە، تۆمه‌تباركردنیان به ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه
باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات، و بۆ ئەوەی لە تەنگەژەکاندا پشتیوانی ئه‌زمونه‌كه‌مان
بن، پێویستە به چاوی وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت."
دەقی راگەیەندراوەكە...
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە
بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و
رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر
سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم
و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای ئەوەی لەرێگای کەناڵە رەسمیە جۆراوجۆرەکانەوە
ھەوڵ و فشاری بەگەڕخستوە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیراوەکانی بادینان،
لەھەمان کاتدا داوا دەکات بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربێنێ
و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات، هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی
جددی بکات لەسەر کەیسەکەو سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری
بپارێزێت. هه‌روه‌ها پێشوازی له هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان
بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جەختیش دەکاتەوە، ئەزمونی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان،
پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبوە و ھەیە، تۆمه‌تباركردنیان به
ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان
ناكات، و بۆ ئەوەی لە تەنگەژەکاندا پشتیوانی ئه‌زمونه‌كه‌مان بن، پێویستە به چاوی
وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٧/٥/٢٠٢١