هەپەگە: ١٢ سەربازی سوپای توركیا كوژران
  2021-05-07       578       
هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -هەپەگە- كوژرانی‌ ١٢ سەربازی سوپای توركیا ئاشكرا ده‌كات.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هەپەگە، دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی لەدژی سوپای تورکیاو هێرشە ئاسمانییەکان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی (کات کاتی ئازادییە) هێزەکانی ئێمە لە بۆتان هەتاکوو زاگرۆس، بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

(چالاکیی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمان)

زانیاریی بەرفراوان لە سەر چالاکیی هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بەم شێوەیەیە:

 هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد، ڕۆژی ٦ی گوڵان لە کاتژمێر١٣:٠٠ لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا، هاوکات ٢ چالاکییان ئەنجام دا.

هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٤:٣٠، داگیرکەران جارێکی تر بۆردومان کران. لەو سێ چالاکییەدا لەسەر گردی زەندوورا، گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

ئەو چالاکییانە بۆ تۆڵەسەندنەوە هاوڕێیانی ئێمە بە فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گەڤەر کە لە بەرخۆدانی مام ڕەشۆ بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون، ئەنجامدرا.

١ی گوڵان لە هەرێمی جوودی لە دژی داگیرکەران لە قادی دەری وارای، چالاکی ئەنجام درا ‌و لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×