كونسوڵخانەی فەرەنسا: پێویستە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم هەماهەنگیان قوڵتر بكەنەوە
  2021-05-14       245       

كونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر بە پێویستی دەزانێت حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی نێوانیان قوڵتر بكەنەوە ئەوەش لەپێناو ئاسایشی هەمو عێراق.

ئاوێنە: كونسوڵخانەكە لە راگەیەندراوێكدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگەیە كردوە كە دوای برینداربونی لە هێرشێكی داعشدا، لە شەوی 11 لەسەر 12ی ئایار لە كفری، كۆچیی دواییكرد.

كونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ هەڤاڵە بریندارەكانی ئەو پێشمەرگەیە، رایگەیاندوە"جەنگی داعش جەنگی هاوبەشی ئێمەیە، پێویست دەكات كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەماهەنگیان قوڵتر بكەنەوە لەپێناو تەناهی هەمو عێراقییەكان."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×