قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى ٥٩مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم شانازى به ئارامگرتن و به‌رده‌وامى مامۆستایانه‌وه ده‌کات".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، قوباد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاندووه که له‌م قۆناغه‌دا و له به‌رامبه‌ر وه‌فادارى و به‌خشینى به‌رده‌وامه‌ى و به‌رگه‌گرتنى مامۆستایان بۆ ئه‌و ھه‌موو باره ناھه‌موارانه‌ى ھه‌رێمه‌که‌مان پێیدا تێپه‌ڕیووه، سوپاسگوزاریانن که به‌رده‌وام بوون له بره‌ودان به گۆڕه‌پانى په‌روه‌رده‌یى و ھه‌ڵگرتنى مه‌شخه‌ڵى زانست و فێرکردن.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان شانازى به ئارامگرتن و به‌رده‌وامى مامۆستایانه‌وه ده‌کات که سه‌ربارى قه‌یرانه‌کان له خه‌مى به‌رده‌وامیى پڕۆسه‌ى خوێندندا بوون.
له 15ى 5ى 1962رێکخراوى یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان دامه‌زراو پاش راپه‌ڕینیش، په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ک یه‌که‌م رێکخراوى پیشه‌یى به‌فه‌رمى په‌سه‌ندى کرد.