2021-05-16   880     
كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لقی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به نه‌هاتنی گه‌شتیار له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر داخستنی بازگه‌كانی هه‌ولێر و كردنه‌وه‌ی بازگه‌كانی سلێمانی به‌ڕوی گه‌شتیاران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له داڕمانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، داوای رونكردنه‌وه‌ش ده‌كه‌ین، بۆچی ته‌نها له شاری هه‌ولێر ده‌بێت رێنمایه‌كانیان جێبه‌جێبكرێن و هه‌ولێر و دهۆك باجی بڕیاره‌كان بده‌ن".
كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستا لقی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به نه‌هاتنی گه‌شتیار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرنگه بۆ وڵات، كابینه‌ی نۆ وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كان هه‌ژماری كردوه و له ریزی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی دایناوه، به‌ڵام ئایا به رێگریكردن له هاتنی گه‌شتیارن گرنگی به كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌درێت؟، داهاتی گه‌شتیاری راسته‌خۆ بۆ خاوه‌ن بنكه گه‌شتیارییه‌كان و بازاڕ و مۆڵه‌كانه، ناڕاسته‌وخۆش بۆ لایه‌نی حكومه‌ته".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ته‌نها له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی 2019 نزیكه‌ی 250.000 (دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار) گه‌شتیار روی له هه‌رێمی كورستان كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك 3 (سێ) شه‌و، هوتێل و رێستورانت و بازاڕ به‌گشتی بمێنێته‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێك ته‌نیا 300 (سێسه‌د) دۆلار خه‌رج بكات، ئه‌وه ده‌كاته 75.000.000 (حه‌فتا و پێنج ملیۆن) دۆلار، كه ده‌بێته هۆی بوژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و دابینكردنی سه‌دان هه‌لیكار، به‌پێی زانیاری ساڵانی رابردو نزیكه‌ی نیوه‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێم بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن، كه‌واته له نه‌هاتنیش زیانی گه‌وره به‌ر هه‌ولێر كه‌وتوه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "جێگای نیگه‌رانییه كه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاری داخستنی بازگه‌كان به‌ڕوی گه‌شتیاران درا، كه بوه هۆی نه‌هاتنی گه‌شتیاران بۆ شاری هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر له شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا، به‌ڵام له شاری سلێمانی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی كه ده‌ڵێت، زیاتر له 75.000 (حه‌فتا و پێنج هه‌زار) گه‌شتیار بۆ سلێمانی هاتون، به پێی راپۆرتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ژماره‌كه بۆ 100.000 (سه‌د هه‌زار) به‌رز بوه‌ته‌وه، ئه‌وان زیانیان پێنه‌كه‌وت".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، "وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لقی هه‌ولێر په‌رۆشی و ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له داڕمانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار به‌هۆی ئه‌م جۆره بڕیارانه، بۆیه پرسیارمان له وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه كه ئایا 75 هه‌زار گه‌شتیار بۆ شاری سلێمانی ده‌چێت رێنمایه‌كانیان جێبه‌جێكردوه؟، داواشده‌كه‌ین رونكردنه‌وه‌یه‌كمان پێبدات كه بۆچی ته‌نها له شاری هه‌ولێر ده‌بێت رێنمایه‌كانیان جێبه‌جێبكرێن و هه‌ولێر و دهۆك باجی بڕیاره‌كان بده‌ن؟".