عەلی حەمەساڵح پەیامێک بۆ مەسرور بارزانی دەنێرێت
  2021-05-17       463       
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، کەرتی ھەشتی حەسارۆک 17 ساڵە دابەشکراوە و نزیکەی 17000 (ھەزار پارچە زەویە)، مۆڵەتی بیناو ھیچ خزمەتگوزاریەکی نیە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بەناونیشانی "بۆ سەرۆکی حکومەت" بڵاویکردەوە، "کەرتی ھەشتی حەسارۆک حەڤدە ساڵە دابەشکراوە و نزیکەی 17000 ھەزار پارچە زەویە، مۆڵەتی بیناو ھیچ خزمەتگوزاریەکی نیە، ئێستا حکومەت دەیەوێت خزمەتگوزاری بۆ ئەم شوێنە دەستپێبکات، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەواو بگاتە ئەم شوێنە، ئەم پێشنیارە دەکەم، کە چەندین ملیۆن دۆلاریش دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی کە لە سەرحسابی زەوی ئەم ناوچەیە بە ناڕوا دراوە بە چەند کەسێک".

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستەڕو، "لەگەڵ چەند کەسێکی شارەزای ناوچەکە لێکۆڵینەوەو بەدواداچونمان کردوە، شوێنی بازرگانی و بازاڕو بەنزیخانەو خزمەتگوزاریەکی زۆر بە ناڕەواو نادادپەروەرانە کە بەھاکەی چەندین ملیۆن دۆلارە دراون بەچەند کەسێک، ئەگەر ئەم شوێنە بازرگانیانە بەیاساو کێبڕکێ بفرۆشرێت بەشی ھەرە زۆری خزمەتگوزاری ھەشتی حەسارۆکی پێدابین دەکرێت، کارێکیش لەسەر بنەمای نادادپەروەرانە کرابێت دەتواندرێت ھەڵبوەشێتەوە".

رونیشیکردەوە، "ئەم بیرۆکە لە چەندین شوێنی دیکەش دەتواندرێت کاری پێبکرێت، شوێنی بازرگانی بفرۆشرێت بۆ خزمەتگوزاری، پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت، سبەی بۆ کارێکی ھاوشێوە دەچینە گەرمیان، کە ملیۆنان دۆلار بۆ خزمەتگوزاری گەرمیان دابیندەکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×