به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له قه‌ڵادزێ کەسێک هێرشی کردە سەر خاوەن نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، كه پێشتر ئاماده‌كاریی بۆ هێرشه‌كه كردبوو.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/5/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 7 و 30 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر کەسێکیان دەستگیر کرد، کە لە ماڵەکەی خۆیدا هەڵیکوتاوەتە سەر خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، پاشان بە داری کارەبا هێرشی کردووه‌تە سەر و شوێنەواری سێ برینیش بەسەریەوە هەیە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پاش دەستگیرکردنی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە گوتەی خۆی "کاتژمێر 2ی شەو بە حەبل لە سەربان چووه‌تە ناو حەوشەی تاوان‌لێ‌کراو بۆ پارە، لەوێ ماوەتەوە تا کاتژمێر 7 و 30 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، تا ئەو کاتەی خاوەنی نووسینگەکە بە مەبەستی چوونی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکان سەیارەکەی هەڵدەکات، دەستبەجێ هێرشی کردووه‌تە سەر و چەند جارێک داری کارەبایی لێ داوە، بەڵام خاوەنی نووسینگەکە بەرگری لە خۆی کردووە و نەیتوانیوە جانتای پارەکەی لێ بسه‌نێت".
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كردووه، كه بە گوتەی خاوەنی نوسینگەکە "ئەو کەسەی هێرشی کردووه‌تە سەر، چەند ماڵێک لە خۆیانەوە دوورە و بە سوودوەرگرتن لە سەربانی دراوسێکان، دزەی کردووه‌تە حەوشەی ماڵیان و بە مەبەستی هێرشکردنە سەری تا جانتای پارەکەی لێ بسه‌نێت".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، پێشتر تۆمەتباره‌كه ئامادەکاریی کردووە، دەستیش بەسەر دارێکی کارەبایی، حەبلێکی هه‌شت مەتری، مۆبایلێک، دەستکێش، کڵاوێک و ماسکێکدا گیراوه، تۆمەتباره‌كه‌ش بەپێى ماددەی 406 بڕگەی 31 بەند کراوە، په‌ڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامه.