محەمەد حەكیم: نەموتووە گەنجان بۆ "جیهاد" بچن بۆ غەززە
  2021-05-18       738       
لێپرسراوێكی كۆمەڵی دادگەری ڕەتدەكاتەوە كە گەنجانی هاندابێت بۆ بەرگریكردن لە فەڵەستینییەكان بچن بۆ غەززە.

ئاوێنە: دوێنێ چەند پەیجێك بڵاویانكردەوە كە محەمەد حەكیم سەركردە لە كۆمەڵی دادگەریی داوای لە گەنجانی كورد كردووە بۆ "جیهادكردن" بچن بۆ غەززە، ئەمڕۆش محەمەد حەكیم لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
ڕوونکردنەوە
ھەندێک پەیجی سێبەر كە ئەجێندایان ئاشكرایە لای ئێمە، بەناوی منەوە قسەیەكیان ھەڵبەستوە و بڵاوكردووەتەوە گوایە من وتبێتم "ئێمە تەمەنێکمان کردووە، بەڵام حەقە گەنجەکان بچنە غەززەو جیھاد بکەن".

بە مەبەست لە پەیجەکان بەتایبەت لە پەیجە سێبەرەکانەوە کە بە پارەی میللەت بەڕێوەدەچن، بڵاوی دەکەنەوە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنم، کە ئەو قسەیەم نەکردووەو ئەوە قسەی من نییە.

بەڵام مزگەوتی ئەقسا لای من و مسوڵمانان پیرۆزە و بە دەقی ئایەت و فەرموودە، داکۆکی و پشتێوان لێکردنی بە دین داری و واجب دەزانم.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×