2021-05-18   551     
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاشكرای دهكات كه ھەفتەی داھاتو شاندی دانوستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ئاوێنه: لهمیانهی كۆبونهوهیدا لهگهڵ کلێمنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا، قوباد تاڵەبانی ڕایگهیاند، لەدوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمو بەغدا لەئاستێکی زۆر باشدایە. وتیشی، ھەفتەی داھاتو شاندی دانوستانکاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ھەر لەکۆبونەوەکەدا ھەردولا ھاوڕابون کە دەبێت حکومەتی ھەرێمو حکومەتی فیدرالو ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەھاوکاری وڵاتانی دۆستو ھاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە.
لە بەشێکیتری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ھەڵبژاردنی گشتی داھاتووی عێراق کراو ھەردولا ھاوڕابون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بەئاراستەی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنێکی پاکو بێگەرد.