قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی جۆرجیا کۆدەبێتەوە
  2021-06-06       398       
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە زازا کاندیلاک باڵیۆزی نوێی جۆرجیا لە عێراق و هەردولا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی جۆرجیایان تاوتوێ کرد.

ئاوێنە: لە کۆبونەوەکەدا كە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زازا کاندیلاک کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونییەوە وەک باڵیۆزی نوێی جۆرجیا لە عێراق، هەروەها هیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و جۆرجیا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا ئامادەییان دەربڕی ئاستی پەیوەندییەکانیان باشتر بكەن بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و گەشتوگوزار و خوێندنی باڵا و چاکسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی کە جۆرجیا ئەزمونێکی سەرکەوتوی هەیە لە‌و بوارانە‌دا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان کرا کە وابڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا لە هەولێر بكرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×