قەرەیلان: چەند مانگێك لەمەوبەر ئەردۆغان وەفدێكی ناردۆتە لای پەكەكە
  2021-06-10       2216       

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە، رایگەیاند، چەند مانگێك لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا وەفدێكی ناردوە بۆ لای پەكەكە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی پەكەكە، موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكە، لەمیانی بەرنامەیەكی ستێرك تی ڤی كە بڕیارە ئەمشەو پێنجشەممە، بڵاوبكرێتەوە، ئاشكرایكردوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر ئەردۆغان وەفدێكی ناردۆتە لای پەكەكە.

بەپێی ئاژانسی فوڕات نیوز، لەبەرنامەكەدا كە بڕیارە سەعات 8 بڵاوبكرێتەوە، باس لە پەیامی ئەو وەفدەی توركیاو ئامانجی ئەردۆغان لە ناردنی ئەو وەفدە بۆ لای پەكەكە، دەكات.

هەروەك موراد قەرەیلان، ئاماژە بەوەشدەدات كە لەسەر داوای ئەو وەفدە خوازیاری كۆبونەوەی راستەوخۆ بوە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی تا هۆشداری بداتێ و لە بەرنامەكەشدا باس لە هۆكاری ئەوەش دەكات بۆچی ویستویەتی مەسعود بارزانی ببینێت.

هەروەك لەو بەرنامەیەدا قەرەیلان باس لە روداوەكەی رۆژی 5ی ئەم مانگەی مەتینا دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×