شێخ نەهرۆ كەسنەزانی: مەترسی ئاژاوەگێڕی لەعێراق هەیە
  2021-06-13       922       
شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان رایگەیاند، ماوەیەكه‌ ژمارەیەک کەس و لایەن بانگەواز بۆ وێرانكردنی پیرۆزیەكانی مسوڵمانان دەكەن، بۆیە داوا دەکەن ئاگری ئاژاوەگێڕی هەڵنەگیسێنرێت و عێراق نەگەڕێتەوە بۆ تایەفەگەرێتی.

ئاوێنه‌: شێخ نەهرۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو كەسانەی بانگەواز بۆ وێرانكردنی پیرۆزیەكانی مسوڵمانان دەكەن لەناویشیاندا مەرقەدی ئیمام ئەبی حەنیفە نوعمان رەزای خوای لێبێت، خۆشكردنی ئاگری ئاژاوەگێڕیە و حەڵاڵ كردنی هەمو بەهاكانی خێر و ئاشتی و رەحمەتە كە خوا حەرامی كردوە.

رونیشیكردەوە، ئەو دەنگە نەشازانەی داوای روخاندن و وێرانكردنی مەرقەدی پیرۆزی ئیمام ئەبی حەنیفە دەكەن ئارامی لێبڕیوین و داوا دەكەین هەمو ئەو ئاژاوەگێڕیانە رابگیرێن كە مەبەست لێی خوێنڕشتنی بێتاوانەكانە كە خوا حەرامی كردوە، لەكاتێكدا تاوەكو ئێستاش كردارەكانی تایەفەگەرێتی قێزەوەن وەكو یادگاریەكی تاڵو بێزاركەر لەیادماندا ماونەتەوە.

شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا داوای لە حكومەتی عێراق كرد، ئاسایشی ماڵەكانی خوا بپارێزێت و لەرێگای هێزە ئەمنیەكانیەوە ئاسایشیان بۆ دابین بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×