قایمقامیەتی هەڵەبجە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی خاوەن مۆلیدەكان دەركرد
  2021-06-13       284       
لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی هەڵەبجەدا هاتووە: لەسەر داوای خاوەن مۆلیدەکان بەمەبەستی دابینکردنی شوێن بۆ مۆلیدەکانیان، بڕیارماندا كرێی شوێنی مۆلیدە لەسەر خاوەنەكەی حساب نەكرێت.

ئاوێنه‌: قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاندوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی داوای خاوەن مۆلیدەکان بەمەبەستی دابینکردنی شوێن بۆ مۆلیدەکانیان، بڕیاردرا کە کرێ شوێنی خاوەن مۆلیدە لەسەر هاوڵاتیان هەژمار نەکرێت و شوێنی نزیک بە مۆلیدەکانیان بۆ دابین بکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: دوای سپاردنی ئەو ئەرکە بەلیژنەی مۆلیدەكان، بەدیاریکردنی ئەوشوێنانەی کەموڵکی شارەوانین، دوابەدوای کۆبونەوەکە لیژنە دەرچونیکی مەیدانی کرد بۆدیاریکردنی شوێنەکان، دواتر دەکرێت بەنوسراو ئاڕاستەی پارێزگار دەکرێت بۆ واژو کردنی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×