حكومەتی عێراق 500 هەزار دیناری بۆ هەرخێزانێكی كەمپی شاریا خەرج كرد
  2021-06-14       326       

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دەستمان بە پێدانی 500 هەزار دیناری بەخشش بە ئاوارە ئێزدییە زیانلێکەوتووەکانی کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک کرد، ئەمەش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادە كراوە.

ئاوێنه‌: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دەستمان بە پێدانی ئەو بەخششە داراییە کرد کە 500 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک و سەرۆک وەزیران بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکان لە پارێزگای دهۆک دیاری کردووە".

وەزیری کۆچ و کۆچبەران گوتیشی: "بەخششەکە کە لیژنەی بەرپرسی بەدواداچوونی بابەتەکە دابەشی کرد  درایە 136 خێزانی ئاوارە".

کەمپی شاریا لە سنووری شارۆچکەی سێمێل نزیکەی 4 هەزار خێوەتی تێدایە و 13 کیلۆمەتر لە باشووری پارێزگای دهۆک دوورە، کەمپەکە لە 4ی حوزەیرانی 2021 دا گڕیگرت و دوای چەند کاژێرێک ئاگرەکە کوژێندرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×