پۆلیسی‌ هه‌ولێر: لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ بكوژی‌ هونه‌رمه‌ند جوانڕۆ کەریم ده‌ستیپێكردووه‌
  2021-06-22       414       
هونه‌رمه‌ند جوانڕۆ کەریم
هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان کە خەڵکی سلێمانییە، شەوی رابردو لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر کوژراوو پۆلیسی‌ هه‌ولێریش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ بكوژی‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئاوێنه‌: پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌، "ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٦/٢٢)، کاتژمێر (٥)ی بەرەبەیان تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (جوانڕۆ کەریم)، تەمەن (٤٤) ساڵ، لە گوندی (پەلکە ڕەش) سەر بە ناحیەی (دێگەڵە) دۆزرایەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاتژمێر (٥)ی بەرەبەیان گەیشتنە شوێنی مەبەست، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا ناوبراو پێشمەرگە بووە لە وەزارەتی پێشمەرگە. لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی و ڕوونی ڕووداوەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو."

پێشتر نیاز محەممەد نوری، نەقیبی ھونەرمەندانی کوردستان رایگەیاندبو، ئەو هونەرمەندە "شەوی رابردو لەوەزارەتی پێشمەرگە لەهەولێر بووەو بۆ نانخواردن چووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوەو هاوڕێکانیشی زۆر بەدوایدا گەڕاون، بەڵام هیچ زانیارییەکان لەسەری دەستنەکەوتووە، ئەمڕۆش تەرمێک لەلای دێگەڵە دۆزراوەتەوەو ئاگادارکراونەتەوە بۆئەوەی لێی بکۆڵنەوەو دەرکەوتووە کە تەرمی ئەو هونەرمەندەیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×