كاتی كۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا كە روی لە هەرێم كردوە
  2021-07-20       533       

شارەزایەكی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سبەی چوارشەممە، كۆتا رۆژی كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرما توندە دەبێت كە روی لە ناوچەكەمان كردوەو سبەی پێنجشەممە، پلەكانی گەرما 4 تا 6 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوای هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سبەی چوارشەمە کۆتا رۆژی کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرما توندە ئەبێت لەناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلە رو لەنزمبونەوە دەکەنەوە بەڕاورد بە ئەمڕۆ لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 45 بۆ 48 پلەی سلیزی ئەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 49 بۆ 50 پلە ئەبێت.

هەر سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێی، ئاراس جەبار وتویەتی، کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە گڕەبا چالاک ئەبێت لە ئاڕاستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرایی 20 كیلۆمەتر ھەندێک کات بۆ  زیاتر لە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بۆیە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێکی کەم ئەبێت و ئاسمان ساماڵ و ناڕون ئەبێت.

ئەو شارەزایەی كەشوهەوا وتوشیەتی،  دوسبەی پێنجشەممە کۆتایی بە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمە دێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی 4 تا 6 پلەی سیلیزی رو لەنزمبونەوە دەکەنەوەو خێرایی ئاڕاستەی بای باشوری رۆژئاوا چالاکتر ئەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×