لە گوندێكی هەولێر دو برا كوژران
  2021-07-31       821       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو لە گوندێكی سەربە ناحیەی بەحركە لە هەولێر، دو برا كوژراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"شەوی هەینی ڕێکەوتی (٣٠/٧/٢٠٢١)، کاتژمێر (٨:٥٠) خولەکی شەو روداوێکی کوشتن لە گوندی (گەزنە) سەر بە ناحیەی بەحرکە رویدا."

وتوشیەتی"دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت دو برا بە ناوەکانی (سەروەر سۆران)، تەمەن (٢٨) ساڵ، (ڕابەر سۆران)، تەمەن (١٨) ساڵ، کوژراون."

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم روداوە ڕێکخرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×