هەپەگە: لەبارەی چارەنوسی گەریلاکانمان لە خەلیفان چاوەڕێی وەڵامی رەسمی پارتی دەکەین
  2021-07-31       1199       

هەپەگە رایگەیاند، لەگەڵ پۆلێک لە گەریلاکانمان لە ناوچەی خەلیفان کە لە ژێر فەرماندەیی سەروەر سەرحەددا بون، پەیوەندیمان بە تەواوەتی پچڕاوەو لە بارەی چارەنوسییانەوە چاوەڕێی راگەیەندراوی رەسمی پارتی دەكەین.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) راگەیەندراوێكی لەبارەی چارەنوسی پۆلێک لە گەریلاکانیان لە خەلیفان بڵاوكردەوە. 

هەپەگە رایگەیاندوە کە پێشتر بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاندبو کە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمموزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشوری کوردستان پچڕاوە، بەو بۆنەشەوە چاوەڕوانی ڕاگەیەندراوی پارتی دەكەین لەوبارەیەوە.

ئاشکراشیکردوە کە ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێکهاتون کە فەرماندە سەروەر یەک لە فەرماندە بە ئەزمونەکان بوە لە بەرخۆدانەکانی باکوری کوردستاندا و بڕیار بو بۆ بەجێهێنانی ئەرکێک لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان کە لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە، پەیوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە.

لە کۆتاییشدا هەپەگە دوپاتی كردۆتەوە کە لەسەر چارەنوسی ئەو گەریلایانە تاکو ئێستا لە لایەن پارتییەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیەندراوە و ئێمە چاوەڕێی وەڵامی رەسمی پارتی دەكەین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×