به‌ سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌
  2021-08-04       892       
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی حزبەکەی به‌ سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابي 2021، لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، دەستیپێکرد.

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌و حزبه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ نێوان هاوسه‌رۆكان.

دوێنێ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەشاری سلێمانی وتارێکی لەبەردەم لایەنگرانی حزبەکەی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "داوامان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو قسانە پێکبهێنن کە لێرە و لەوێ لەبارەی منەوە دەکرێن و ئەنجامی کاری لیژنەکەش بدەنەوە بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکمان لەسەر ساغبوەوە سزامان بدەن، ئەگەریش دەرچو ئەو پڕوپاگەندانە راستنین رایبگەیەنن بۆ ئەوەی من بتوانم بەسەربەرزی لەناو میللەتەکەی خۆمدا بژیم".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×