بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  2021-08-05       993       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایگه‌یاند، دەزگاكەیان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، رایدەگەیەنین كە دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین.

لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر خۆی بە دوورگرتووە لەململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەكاردەهێنن.

ئێمە رێگە بەچەواشەكاریی لەوجۆرە نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووەو هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕوی یاسایان دەكەینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×