عەلی حەمەساڵح: 300 هەزار مەتر گوڵ و چیمەن لەهەواری شار 100% ووشك بوون
  2021-08-05       301       

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەتەرخانكردنی 4 ملیار و 527 ملیۆن دینار بۆ ئاودانی پارك و بلوارو باخچەكانی سلێمانی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو تەنیا لەهەواری شار 300 هەزار مەتر چیمەن و گوڵ ووشك بوون.

ئاوێنه‌: عەلی حەمەساڵح لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:"  70 ڕۆژ بەسەر بڕیاری پێدانی 4ملیار و 527 ملیۆن دینارەكەی سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی دارایی بۆ ئاودانی پارك و بلوار و باخچەكانی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت، لە ئێستادا ڕۆژانە سلێمانی پێویستی بە 3_4 ملیار لیتر ئاو هەیە بۆ ئاودانی باخچە و بلوار و باخچە، هێشتا ئەو بڕیارە لە قۆناغی تەندەریندایە و نەچوە بواری جێبەجێكردنەوە!! كات تەواو درەنگەو دەبوو پێنج مانگ پێش ئێستا تەندەر كرابا."

دەشڵێت:" تەنیا لە ھەواری شار: 300 هەزار مەتر چیمەن و گوڵمان هەبوو و 100% وشك بوون و 50%ی پەرژینەكانیش وشك بوون و 10%ی درەختەكانیش لەناوچون، لە چەندین شوێن بەشێكی زۆری چیمەنەكان زەردبوون و ووشكبون، ئێستا مەترسی لەسەر درەخت و نەمامەكانیش هەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×