ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە
دواى دیارنەمانى بۆ ماوەى چەند سەعاتێك، تەرمى منداڵێک لە زێى دوکان دۆزرایەوە.
ئاوێنە: تاهیر سەعید، بەڕێوەبەرى کارگێریى نەخۆشخانەى
دوکان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگەیاند: " ئێوارەى دوێنی پێنجشەممە
منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵ لەڕەگەزى مێ لە زێى دوکان دیار نەماوە کە بەمەبەستى گەشتکردن
لەگەڵ خانەوادەکەی روى لە ناوچەکە کردوە."
وتیشى"پاشان
دەرکەوتوە منداڵەکە کە ناوى (فیردەوس ئەحمەد)ە لەزێى دوکان خنکاوە، دواى گەیاندنى
بۆ نەخۆشخانەى دوکان و بەمەبەستى توێکارى پزیشکى ڕەوانەى پزیشکى دادیى سلێمانى کرا."
ئاماژەی بە ئەوەش
دا کە منداڵەکە بە نەتەوە تورکمانەو دانیشتوی شاری کەرکوک بوەو خێزانەکەی بۆ گەشت
چونەتە سەیرانگەی دوکان.